منداڵێک بە باوکی دەڵێت شتێکی نامۆ شەوان لە ژووری براکەمدا ڕوودەدات

منداڵێک بە باوکی دەڵێت شتێکی نامۆ شەوان لە ژووری براکەمدا ڕوودەدات



کچەکەی سارا و جای کە تەمەنی تەنیا ٣ ساڵە بە باوکی رادەگەیەنێت کە شەوان و لەکاتی خەوتنی براکەی شتێکی نامۆ هەیە لە ژورەکەیدا و دەیەوێت قسەی لەگەڵ بکات.

 دایکو باوکی منداڵەکە کامێرەی چاودێری Monitor لە ژورەی منداڵەکە داناوە، گوێیان لە دەنگێکی نامۆ دەبێت کە پێی دەڵێت، "هەستە منداڵە بچکۆلانەکە، دایک و باوکت چاوەڕوانتن".
پاش ئەوەی کە باوکەکە چەند جارێک دەچێتە ژوری منداڵە بچوکەکەیان بۆی دەردەکەوێت کە کامێرەی چاودێری منداڵەکەیان بەبێ هیچ هۆکارێک دەجوڵێتەوەو ئەو بڵندگۆ (موکەبەرە)یەی لە پاڵ منداڵەکەدایە هەمان ڕستە دووبارە دەکاتەوە.
ئەم روداوە دەبێتە هۆی ترسانی دایکو و باوکەکە،  پاش ئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکەدا دەکەن بۆیان دەردەکەوێت کە کامێرە و بڵندگۆی ژووری منداڵەکە لەلایەن کەسێکەوە لە دەرەوەی ماڵەکە هاک کراوەو ئەو دەنگە نامۆیانەی پێ دەردەکات و چاودێری منداڵەکە دەکات، ئەم کارەش تەنیا بۆ ترساندی ئەو خێزانە بووە.

سه‌رچاوه‌:دوارۆژ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © 2025 ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...