پێگە تەکنەلۆژييەکان بڵاويانکردەوە لە ئێستادا تۆڕی کۆمەڵايەتی فەيسبوک سەرقاڵی تاقيکردنەوەی خزمەتگوزارييەکە کە وەک شۆرشێک وايە لە بەرانبەر ئەو تۆڕانەی رکابەری لەگەڵدا دەکەن.



لەوبارەيەوە پێگەی "techcrunch" بڵاويکردەوە بەم نزيکانە خزمەتگوزارييەک لە ئەمريکا دەکەوێتە کار کە لە رێگەی مەسنجەری فەيسبوکەوە هەموو بەکارهێنەرێک دەتوانێت پارە بنێرێت و بەدەستيشی بگات، واتە وەک لەم وێنەيەدا ديارە لەبەشی مينيۆی فەيسبوک بەشێک زياد دەکرێت بەناوی "Send or Request Money".
 
 
 
 


دواتر بەکارهێنەر لە رێگەی ئاپ ستۆرەوە بەرنامەيەک دادەگرێت کە لە ئێستادا کارانييە و لە داهاتوودا کارادەکرێت، پاش پەيوەستبوونی بە مەسنجەرەوە بەکارهێنەرانی دەتوانن پارە بنێرن و بۆشيان بێت لەلايەن بەرانبەرەکانيانەوە، ئەوەش لە رێگەی پەيمێنت کارتەکانەوە دەبێت وەک ماستێر کارت و ڤيزا کارت.

بەزيادکردنی ئەو خزمەتگوزارييەش کارئاسانييەکی زۆر بۆ خەڵکی دەکرێت و تاڕادەيەکی زۆريش ئەرکی سەرشانی بانکەکان سووک دەکات و دەبێتە رێگەيەکی باش بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پارە.


 خەندان – سەربەست نەجمەدين

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...