کۆمپانيای فەيسبوک لە رێگەی ژووری هەواڵييانەوە، نوێکردنەوەی ڤێرژنی مەسنجەرەکەيان بۆ سيستمی ئای ئۆ ئێس راگەياند کە تايبەتە بە ئايفۆن و ئايپاد.
لە نوێکردنەوەکەشياندا، فەيسبوک بەشی چاتکردن و گفتوگۆی نێوان بەکارهێنەرانی ئاسان کردووە و کردوويەتی بە چەند بەشێکی جياوازەوە لەوانە بەشی ئەو کەسانەی لەسەرهێڵن لەگەڵ يادخستنەوەی بەکارهێنەر لە ساڵڕۆژی لە دايک بوونی هاوڕێکانياندا، ئەمە بێجگە لەوەی چەند هەژمارێکی بەپێی زۆر چاتکردن خستۆتە بەشی پەسەندکراون و دڵخوازانەوە.




بەشێکی ديکەش کە زيادی کردووە بريتييە لە "دوگمە"ی ماڵەوە کە لە بەشی خوارەوەی مەسنجەرەکەدايە بۆ ئەوەی بەکارهێنەر بە ئاسانی بچێتەوە بەشی سەرەکیی بەرنامەکە.




لە ئێستادا ئەم ڤێرژنە نوێيە بۆ هەموو بەکارهێنەرێکی ئای ئۆ ئێس لەبەردەستە و دەتوانن نوێی بکەنەوە، لەماوەی رابردووش بۆ سيستمی ئەندرۆيد کاراکرا.


سه‌رچاوه‌ : خه‌ندان

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...