لە ئێستادا کەمنین ئەو کەسانەی کە هۆگری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بوون و ناتوانن لێی دروبکەونەوە، کەمیش نین ئەو کەسانەی لە ڕێگەی زانیارییەکانی ئەم تۆڕەوە چەندین کار ئەنجام دەدەن، ماڵپەڕی نیت سیکیورتی ئەباوت، کە تایبەتە بە پارێزگاریکردنی لە پڕۆگرام و بەکارهێنەرەکانی لە ڕاپۆرتێکیدا باس لەوە دەکات کە پێنج شت لە فەیسبووک هەیە پێویستە بڵاوینەکەیتەوە.

یەکەم: ڕۆژی لەدایکبوونی خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت بە هیچ شێوەیەک لە فەیسبووک ئاشکرا مەکە، ئەگەرچی پێشت خۆشبێت کە فەیسبووک ئەو ڕۆژە بخاتەوە بیری هاوڕێکانت تا پیرۆزباییت لێبکەنە، ئەگەرچی ئەوە هەستێکی خۆشە، بەڵام باشتر وایە خۆت لەوە بە دوور بگریت چونکە هاوڕێ ڕاستەقینەکانت هەرگیز ئەو ڕۆژە لەیاد ناکەن، ئەمە جگە لەوە گەر هەر دەشتەوێت بینوسیت ئەوا ساڵی لەدایکبوونەکەت مەنووسە، چونکە دەکرێت بە سوود وەرگرتن لەو زانیارییانە، کەسانێک سود لە وێنە و ئەو زانیارییانە ببینن بۆ دروستکردنی ناسنامەیەکی ساختە بە ناوی تۆوە و چەندین کاری مەترسیداری پێوە ئەنجام بدەن.

دووەم: پەیوەندییە سۆزدارییەکەت بشارەوە، باس لەوە مەکە کە لە پەیوەندیدایت یاخود نا، ئایا هاوسەرگیریت کردووە یان نا، هەروەها ڕەگەزەکەشت دیاری نەکەیت باشترە، چونکە بەشێک لەو کەسانەی کە بازرگانی سێکسی دەکەن سوود لەو زانیارییانە دەبینن تا بزانن دۆخت چۆنە و لەو ڕێگەیەوە ڕیکلامی سێکسی تایبەت بە دۆخی خۆتت بۆ دەنێرن.\

سێیەم: بە هیچ جۆرێک چێکین مەکە و مەڵێ لە ئێستادا لەو شوێنەم چونکە دەکرێت ئەو کەسانەی دەیانەوێت دزیت لێ بکەن ئەوە بەدەرفەت بزانن و بزانن ماڵەوەتان خاڵییە و هەوڵی دزیکردن بدەن، بۆیە ئەگەر سەفرت کرد باس لە گەشتەکەت مەکە تا ئەو کاتەی دەگەڕێیتەوە ماڵەوە و ئەوکات دەتوانیت بە ئارەزووی خۆت وێنەی گەشتەکە پۆست بکەیت.

چوارەم: من بە تەنهام لە ماڵەوە، هەرگیز پۆستی لەم شێوەیە مەکە چونکە ڕەنگە دەستدرێژی بکرێتە سەرت لە ماڵەوە یاخود دزیت لێ بکرێت بۆیە هەوڵبدە خۆت لەوە بەدوور بگرە.

پێنجەم: وێنەی منداڵەکانت و مێژووی لەدایکبوون و ناویان بڵاومەکەرەوە چونکە ئەوانەی کە لە پێگە سێکسییەکاندا کاردەکەن هەوڵدەن سوود لەو وێنانە وەربگرن و مەترسی دار دەبێت، بۆیە بەر لەوەی هەر پۆستێک بکەیت لە یادت بێت کە پێویستە زیاد لە جارێک بیربکەیتەوە.


 سه‌رچاوه‌ : NRT

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...