بەهۆی گۆڕانکارییەکی نوێوە لە سیستەمە نوێیەکەی ئای ئۆ ئێسدا، لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئایفۆن بۆشاییەکی زیاتریان بۆ دەگڕێتەوە کە لە گێگایەکەوە دەستپێدەکات.
بەپێی هەواڵێک کە زۆرێک لە ماڵپەرە تەکنەلۆژیەکان بڵاویان کردووەتەوە، گەورە کۆمپانیای ئەمریکی، ئەپڵ، لە ڤێرژنە نوێیەکەیەاندا کە ڤێرژنی (10)یە، گۆڕانکاریەکی زۆر بەسودیان بۆ بەکارهێنەرانیان ئەنجامداوە، لەو گۆڕانکاریەدا لەمەودوا سیستەمەمەکە، بۆشاییەکی کەمتر دەگرێت، بەوەش بۆشاییەکی زیاتر دەبەخشێتە بەکارهێنەرەکە، بۆنمونە ، ئەگەر کەسێک مۆبایلەکەی 16 گێگا بێت، ئەوا 11،51 بەردەست دەبێت، بەمەش گێگابایتێک زیاتر دەبێت لە سیستەمە کۆنەکە.
ئەم گۆڕانکاریە تەنها ئەو کەسانە سودی لێنابینن کە مۆبایلەکانیان 16 گێیایە ، بەڵکو ئەو کەسانەی کە مۆبایلەکانیان میمۆریەکانیان گەورەترە ، سودی زیاتری لێدەبینن، بۆنمونە، و ئەوانەی ئایفۆن ٦ پڵەسی ١٢٨ گێگابایتیان پێیە بۆشایی میمۆرییەکەیان لە ١١٣ گێگاوە زیادبووە بۆ ١٢٢ گێگابایت.
جێگەی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا ئەو ڤێرژنە بە شێوەیەکی سەرەکی بڵاو نەبووەتەوە و تەنها بێتاکەی بەردەستە، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەیەکی کەمدا بەکارهێنەران ئەو ڤێرژنە نوێیەیان بۆ بێت.
وە: محەمەد نەجمەدین
سهچاوه : دواڕۆژ
سهچاوه : دواڕۆژ
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق