دواڕۆژ:
کۆمپانیای فەیسبووک، لە مانگی داهاتووەوە شێوازی دانانی وێنە لە هەژمارەکاندا دەگۆڕێت و چیتر بەم ڕێگەیەی ئێستا ناتوانرێت وێنە دابنرێت. 

سەرچاوەکانی هەواڵی بواری تەکنەلۆژیا بڵاوی دەکەنەوە کە کۆمپانیای فەیسبوکی خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە لە مانگی داهاتووەوە ، بە کارهێنەران ناتوانن چیتر بەم ڕێگەیەی ئێستا وێنەکانیان لە هەژمارەکانی خۆیاندا دابنێن، بەڵکو پێویستە بەرنامەی مۆمێنت داببەزێنن و لەوێوە وێنەکانیان ئەپلۆد بکەن.

سەرچاوەکان ئاماژەش بەوەدەکەن کە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە، ئەم بڕیارە نوێیەی فەیسبووک دەچێتە بواری جێبەجیکردنەوە ، هەر بەکارهێنەرێک بەم شێوازەی ئێستا وێنە دابنێت، وێنەکەی دەسڕێتەوە و بۆیە پێویستیان بەوە دەبێت لە ڕێگەی بەرمانەی مۆمێنتەوە وێنەکانیان دابنێن.


وە: محەمەد نەجمەدین

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...