تایبەتمەندیەكانی وەشانی ios 10
* چاكسازی و گۆڕانكاری گەورە كراوە لە قفلدانی شاشە
* كردنەوەی قفلی ئایفۆنەكەت بەشێوەی تۆماتیكی كاتێك لەسەر مێزێك یاخود هەر شوێنێك هەڵی دەگریت
* ڕێكخستنی گەورە كراوە لە تایبەتمەندی 3D Touch
* وەڵامدانەوەی ئەپەكان بەبێ كردنەوەی قفلی شاشەكەت
* سڕینەوەی ئاگادار كردنەوەكانی بەرنامەكان بەیەك جاری لەسەر سەنتەری تاسك باری سەرەوە
* سێری Siri پاڵپشتی لە نووسینی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و ئەپەكانیش دەكات
* لەسەر كیبۆرد دەتوانیت شوێنی خۆت بۆ ئەوكەسە نیشان بدەیت كە قسەی لەگەڵ دەكەیت
* لەبەشی كامیرا ڕۆل واتا ستۆدیۆ دەتوانیت لەڕێگای گەڕان یاخود Search وێنەكان بدۆزیەوە
* گۆڕینی زمانی كیبۆرد لەگەڵ ئەو كەسەی قسەی لەگەڵ دەكەیت بەشێوەی تۆماتیكی واتا تۆ دەزانیت ئەو كەسە بەچ زمانێك قسە دەكات
* خزمەتگوزاری ڕیزكردنی وێنەكان وە كۆكردنەوەیان لەیەك شوێن بەپێی ئەو شوێنەی وێنەكەی لێ گیراوە
* دروستكردنی ڤیدیۆ بە وێنەكانت بەبێ بەكارهێنانی هیچ بەرنامەیەك
* گۆڕانكاری لەبەشی Music كراوە دەتوانیت گۆرانیەكان تێكستی ووشەكانی بزانیت
* زیادكردنی هەندێك كەناڵ لە ئەپی News
* زیادكردنی ئەپێك كە دەتوانیت كەل و پەلەكانی ناو ماڵتی پێ كۆنتڕۆل بكەیت
* لەكاتی هاتنی هەر نامەیەك لە Messages پێش كردنەوەی نامەكە دەتوانیت ناوەڕۆكی نامەكە بزانیت كێ بۆی ناردووی كاتژمێر چەند بۆت هاتووە هەتا دوایی
* نووسینی نامە لەسەر شاشە بەبێ ئەوەی دەست لە كیبۆرد بدەیت
ئەم وەشانە لە سەرەتای مانگی 9 بۆ هەمووان بەردەست دەبێت

وه‌رگیراوه‌ به‌سوپاسه‌وه‌

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...