تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە خاوەنی ژمارەیەک زۆر لە بەکارهێنەرە، هەمیشە لە بەرەوپێشچووندایە و ئەمجارەش تایبەتمەندیەکی ناوازە و نوێ پێشکەش بە بەکارهێنەرانی دەکات.

ماڵپەرە تایبەتەکانی بواری تەکنەلۆژیا ڕایدەگەیەنن، بۆ یەکەمجار تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە ئەپدەیتە نوێیەکەیدا، تایبەتمەندی ئەبلۆدکردن و دانانی ڤیدیۆ لە کۆمێنتدا بۆ بەکارهێنەرانی تۆڕەکەی بەردەستدەکات، ئەمەش بەو مانایەی کە لەمەودوا بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە دەتوانن بە ڤیدیۆ کۆمێنت بدەن و ڤیدیۆکانیان لە شوێنی کۆمێنت دابنێن.

لەئێستاشدا، دوای ئەپدەیتکردنەوەی ئەپلیکەیشتنەکە، بەکارهێنەران دەتوانن لە ڕێگەی ئایکۆنە کۆنەکەی کە بۆ دانانی وێنە لە کۆمێنتدا بەکاردەهێنرا، ڤیدیۆکانیان دەستنیشان بکەن و دایانببەزێنن.

وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین

سه‌رچاوه‌ : دواڕۆژ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...