----------------
ناوی ئه‌نیمی :: Tokyo Ghoul
ناو به‌كوردی :- غول له تۆكیۆ
جۆر :- ترسناك ، ئه‌كشن، شوجو ، رۆمانسی
ژماره‌ی زنجیره :- 12 ته‌واو بووه
كاتي زنجیره :- نزيكه‌ی 24 ده‌قه
جۆر :- لێكۆڵینه‌وه- سه‌یر - ئه‌كشن- ترسناك- نه‌فسی- به‌ده‌ر له سروشت
ته‌مه‌نی گونجاو :- 16+
وه‌ڕگێران بۆ كوردی :- anime.kurd
ئه‌گه‌ر نازانی ئه‌نیمی چیه ئه‌وا كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه :- ئه‌نیمی چیه ؟
* كورته‌ی چیرۆك *
چیرۆكی ئه‌م ئه‌نیمیه له سه‌ر كوڕێكه كه له تۆكیۆ ئه‌ژی ، وه ئه‌م شاره ئه‌كه‌وێته به‌ر هێرشی غوله‌كانه‌وه كه كه‌س نایان ناسێت ، خه‌ڵكی زۆر له‌م غولانه ئه‌ترسن ، چونكه ئه‌م غولانه هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر مرۆڤه‌كان و ئه‌یان خۆن ، كوڕێكی گه‌نجیش به‌ناوی كانیكی كه حه‌زو ئاره‌زوی زۆری له خوێندنه‌وه‌یه و هیچ شتێك له باره‌ی غوله‌كانه‌وه نازانێت له‌گه‌ڵ كچێك به ناوی ڕیزه كه له ڕاستیدا ڕیزه غوله و كانیكی نازانێت ، ئه‌م دوانه به‌یه‌كتری ئاشنا ئه‌بن له قاوه خانه‌یه‌ك كه به به‌رده‌وام كانیكی و ڕیزه سه‌ردانی ئه‌م قاوه خانه‌یه ئه‌كه‌ن و یه‌كتر ئه‌بینن ، دوای ئاشنابوون ڕیزه هه‌وڵی كوشتن وخواردنی كانیكی ئه‌دات ، وه كانیكی زۆر به خراپی بریندار ئه‌بێت ،به‌ڵام ، به‌شێوه‌یه‌كی نادیار كانیكی ڕزگاری ئه‌بێت و دواتر ئه‌برێته نه‌خۆش خانه ، دواتر سود له ئه‌ندامه‌كانی ڕیزه وه‌ر ئه‌گیرێت بۆ كانیكی له ڕێگه‌ی نه‌شته‌گه‌ریه‌وه ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه كانیكی به‌هۆش خۆی دێته‌وه و ئاگه‌دار ئه‌بێت كه نیوه‌ی بووه به غول و نیوه‌كه‌ی تریشی مرۆڤه ، كانیكی له دوای ئه‌م ڕوو داوه‌وه ناتوانێت ئه‌و خواردنانه‌ی كه مرۆڤی ئاسایی ئه‌یخوات ئه‌و به ئاسانی بیخوات ، له‌هه‌مان كاتدا له دوای ئه‌م ڕوداوه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ندین غولی تر دا ئاشنا ئه‌بێت و ئه‌بێته هاوڕێیان ، هه‌روه‌ها له‌م ئه‌نیمیه‌دا لایه‌نێكی حكومیش هه‌یه كه دژی ئه‌م غولانه كار ئه‌كات و هه‌وڵێ له ناو بردنی هه‌موو غوله‌كان ئه‌دات ، له‌دوای ئه‌م ڕوداوه‌ی كه به‌سه‌ر كانیكی هات هه‌نێ له غوله‌كان هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر تۆكیۆ ، ئه‌م ئه‌نیمیه تا ئێستا به‌رده‌وامه و به‌شی یه‌كه‌می ته‌واو بووه و ئێستا به‌شی دواتری ده‌س كراوه به په‌خش كردن ....
پێنج چركه چاوڕێ بكه پاشان Skip Ad
-----
---------------------------
لێره‌شه‌وه هه‌موو ئۆڤاكانی تۆكیۆ غول
لێره‌شه‌وه هه‌موو ئۆڤاكانی تۆكیۆ غول
هيوادارم زنجيره‌كه‌تان به‌دڵ بێــت و هه‌ر كه‌م و كورتیه‌ك هه‌بوو پێـم بڵێـن و له‌بیرت نه‌چێـت زنجیره‌كه بۆ هاوڕێـیانت بنێره !!
بۆ زنجیره‌ی ئه‌نمی زیاتر سه‌ردانمان بكه‌ن
Kurido Anime
ماڵێك بۆ وه‌ڕگرانی ئه‌نیمی به ژێرنوسی كوردی
Kurido Anime
ماڵێك بۆ وه‌ڕگرانی ئه‌نیمی به ژێرنوسی كوردی
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق