لەم دواييانەدا ئامێرە زيرەکەکان بە تايبەت بەرهەمەکانی
هەردوو کۆمپانيای سامسونگ و ئەپڵ لە سەرانسەری
جيهاندا بەکارهێنەرێکی زۆريان بۆ پەيدابووەو بەردەواميش
لەکاری نوێدان تا دڵی بەکارهێنەرانيان لەخۆيان رازی بکەن.
ئامێرە زيرەکەکانی وەک ئايفۆن و گالاکسی بەبوونی کۆمەڵێک
تايبەتمەندی گرنگ توانيويانە جێگەی خۆيان بکەنەوە ئەمە بێجگە
لەوەی چەند تايبەتمەندييەکی شاراوەشيان تێدايە کە کەم کەس درکيان پێدەکات.
يەکێک لەو تايبەتمەندييە شاراوەيەی لە سەرجەم جۆرەکانی
مۆبايلی شەش دا هەيە، بوونی دوو هێڵە لە بەشی
سەرەوەو خوارەوەی ئامێرەکە کە سوودیکی تايبەتی هەيە.
سوودی ئەو هێڵانەش لە ئايفۆن شەشدا بۆ ئەوەيە سيگناڵی
زياتر بۆ مۆبايلەکە دەهێنێت، واتە ئەگەر لە شوێنێکدا سيگناڵ کەمبێت،
راستەوخۆ ئەو دوو هێڵە کە ئانتێنايان تێدايە هەڵدەستن بە راکێشامی سيگناڵی زياتر بۆ ئامێرەکە.
ئەم تايبەتمەندييەش لە زۆرينەی ئامێرە زيرەکەکاندا هەيە و
هەر کۆمپانيايەک بەشێوازی تايبەت بەخۆی لە بەرهەمەکانياندا دايدەنێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق