وێنەی ‏په  ر ستار ی گشتی‏.

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته‌

زۆرکەس هەن لەناکاو ئازارێکی توندیان تووش دەبێت، لە چاو و سەریاندا. وە هەرچەندە بە باشیش بخەون، بەردەوام خەواڵوون. لەوەیە بیریان بۆ چەند نەخۆشیەکی ترسناک بچێت و ئارامییان لێ ببڕێت. بەڵام ڕاستیی ئەم بابەتە ئەمەیە:
زۆر بەکارهێنانی مۆبایل و لاپتۆپ و تەلەفزیۆن و زۆر خوێندنەوەی کتێب یان زۆر سەعی کردن بەم دۆخەی گەیاندوون. باشترین خۆپاراستن و ڕێگاچارەکانیش لەم کاتەدا ئەمانەن:-

هەرگیز لە شوێنی تاریکدا تەماشای تیڤی مەکەو لاپتۆپ و مۆبایل بەکار مەهێنە.. چونکە لە تاریکیدا تیشکی ڕووناکییەکانیان ڕاستەوخۆ بەر چاوت دەکەون.
 لەکاتی بەکارهێنانی ئامێرە ناوبراوەکاندا، هەوڵ بدە لە دووریی چاوت دایان بنێی، یان بەکاریان بهێنیت.
ڕێگای 20-20-20 بگرە بەر.. واتا کاتێک تۆ لاپتۆپ یان مۆبایل بۆ ماوەیەکی درێژ بەکاردەهێنیت، ماوەی 20 خولەک جارێک، بۆ ماوەی 20 چرکە، سەیری شتێک بکە کە 20 پێ لێتەوە دوور بێت.
هەوڵ بدە ماوە ماوە بۆ چەند ڕۆژێک پشوویەکی باش بە چاوت بدەیت، کە پشوویەکی زۆر باشیشە بۆ مێشک و جەستە.
ی ناو مۆبایل و لاپتۆپ  (PDF) تا دەتوانیت زیاتر کتێبی ئاسایی بخوێنەرەوە، وەک لە کتێبی ئەلیکترۆنی، واتا
ئایپاد لەکاتی کتێب خوێندنەوەدا یان سەعی کردن، هەوڵ بدە زۆر پاڵپەستۆ نەخەیتە سەر چاو و مێشکت،، جار جارە پشوو وەربگرە، باش بخەوە، ئاوی زۆر بخۆرەوە بەتایبەتی بۆکاتی سەعی لەکاتی خۆێندن و بەتایبەت تاقیکردنەوەکاندا، هەوڵ بدەن ئەو کاتانە بخوێنن کە کارەبا هەیە، ئەگەر نا شەوان زوو بخەون و بەیانیان زوو هەڵسن بۆ خوێندن، چونکە لایتی ئاسایی و بلاجکتۆرو لایتی مۆبایل زیان بە چاو دەگەیەنن.
ئینجا نەڵێن نەمانزانی ها

په ر ستار ی گشتی

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...