خەندان لایف
گەڵای نەعنا سەوزەیەكی ناسراوە و تا رادەیەك لە هەموو دونیادا هەیە، نەعنا یەكێكە لە باشترین خواردنەكان كە یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری سەر دەدات هەروەها خواردنەوەی چای نەعنا سوڕی خوێن خێرا دەكات و دڵ چالاك دەكات.
نەعنا چارەسەرێكی باشە بۆ هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە و یەكسانی ترشی گەدە دەیپارێزێت لە تێكچون ئەگەر پەرداخێك بەبێ شەكر بخۆیتەوە، نەعنا بۆ هێوركردنەوەی مێشك و چارەسەری لاوازی و زراندنی خەو و بەهێزكردنی جگەر و پەنكریاس و كەمردنەوەی كۆكە چارەسەرێكی زۆر باشە.
ئەگەر گەڵای نەعنا بخەیتە ئاوی گەرمەوە دواتر پێیەكانتی تێبكە بۆ چارەسەری ئازاری پێ و نەهێشتنی بەسودە، لە كاتی توشبون بە هەڵامەت و سەرما بون خواردنی نەعنا یارمەتی فراوانكردنی هەناسەدان دەدات.
بەكارهێنانی نەعنا بۆ پێست دەبێتە هۆی سپیكردنەوە، دەتوانی لە بری چای نەعنا چەند گەڵایەك بكەیتە ناو ئاوی گەرمەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك و دواتر بیخۆیتەوە تا سودەكەی زیاتر و كاریگەرتر بێت.
وەرگێڕانی: پەرستۆ ساڵح
سەرچاوە:
3a2ilati
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق