کۆمپانیای ڕینگینگ بێڵی هندی جۆرە موبایلێکی زیرەکی بەرهەمهێنا کە نرخەکەی ٤ دۆلاری ئەمریکیەو بڕیارە لە ٣٠ ئەم مانگەدا ڕەوانەی وڵاتانی دیکە بکرێت.کۆمپانیاکە ڕایگەیاند موبایلە نوێکەیان ناوناوە' فریدەم ٢٥١' و هەرزانترین موبایلی زیرەکە لە جیهاندا.
لەچاو هەرزانی نرخەکەیدا موبایلەکە کوالتی باشە و چاوەڕوان دەکرێت لە سەرەتای فرۆشتنیدا بەرهەمەکە بۆ ٢٠٠ هەزار ناوەندی فرۆشتن بنێردرێت.
گروپێکی پسپۆڕی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ژمارەیەک وڵات سەردانی کۆمپانیاکە دەکەن بەمەبەستی وردبوونەوە لە چۆنیەتی دروستکردنی موبایلە زیرەکەکە.
موبایلەکە شاشەکەی ٤ ئینجە و کامێراکەی ٨ مێگا پێکسلە و باتریەکی بەهێزی هەیە و میمۆریەکەی ١ گێگابایتە و میمۆری خەزنکردنی دووەمی ٨ گێگابایتە و دوو کامێرای هەیە.
موبایلە نوێکە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکات و تایبەتە بە ڤێرژنی کراون بۆب ٥.١، لە ڕێگەی بەشی google play ەوە دەتواندرێت بەرنامەکانی موبایلەکە دابەزێندرێت.


بە گوێرەی میدیاکانی ناوخۆی وڵاتەکە نهێنی هەرزانی موبایلەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی حکومەت هاوکاربووە لە بەرهەمهێنانیدا.

 هـ.ڕ

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

الصفحات

المقالات الاكثر مشاهدة

جميع الحقوق محفوظة © ماڵپه‌ری888

close

أكتب كلمة البحث...